ته‌ندروسترین و ئاسانترین رێجیمی كێش دابه‌زاندن ئه‌م رێجیمه‌یه‌

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 4795‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

ئاسانترین و ته‌ندروسترین شێوه‌ی كێشدابه‌زاندان له‌ جیهاندا"ناسراوه‌ به‌ رێجیمی  ژاپۆنی یان ئاو ده‌رمانی".


ئه‌م رێجیمه‌ ئاسان و ته‌ندروسته‌ خواردنه‌وه‌ی "دوو په‌رداخ ئاوی گه‌رم له‌ به‌یانیاندایه‌  به‌ گه‌ده‌ی به‌ تاڵ".

زۆربه‌ی ژاپۆنییه‌كان به‌یانیان به‌ گه‌ده‌ی به‌تاڵ دوو په‌رداخ ئاوی گەرم ده‌خۆنه‌وه‌ و 45 خولەك دوای ئه‌وه‌ نانی به‌یانی ده‌خۆن.

كاتێك كه‌ به‌یانیان ئاوی گه‌رم ده‌چێته‌ گه‌ده‌ی به‌تاڵه‌وه‌، ئه‌سیده‌كانی  گه‌ده‌ له‌ناو ده‌چن و ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ برسییه‌تی نه‌كه‌یت.

هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم له‌ به‌یانیاندا ده‌بێته‌ هۆی له‌ناوچوونی ژه‌هره‌كانی جه‌سته‌ و ته‌ندروستكردن و چالاككردنی كاركردنی جگه‌ر، كه‌مكردنه‌وە و له‌ناو بردنی هه‌وكردن، چالاككردنی جوڵه‌ی رێخۆڵه‌كان و نه‌هێشتنی قه‌بزی و له‌ كۆتاییدا دووربوون له‌ كێشه‌ و نه‌خۆشییه‌كانی كۆلۆن.


پێداچوونەوە: س.ن 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure