خانمان حه‌بى مه‌نع بخۆن ئه‌گه‌رى دووگیانبوونیان هه‌یه‌؟ دکتۆر دواڕۆژ وەڵام دەداتەوە

تەندروستی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 6493‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ

کەسێک پرسیار لە دکتۆر دواڕۆژ دەکات و دەڵێت گەر کەسێک حەبی مەنع بخوات ئەگەری دووگیانبوونی هەیە، دکتۆر دواڕۆژ بەمجۆرە وەڵام دەداتەوە. 


حه‌بى مه‌نع رێكارێكى سه‌لامه‌ت و كاریگه‌ره‌ بۆ رێگریكردن له‌ دووگیانبوونى ئافره‌ت. ئه‌گه‌ر ئافره‌ت به‌شێوه‌یه‌كى زانستى به‌كاریبهێنێت رێژه‌ى سه‌ركه‌وتنى 99%. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى زانستى و رێكوپێك به‌كارنه‌هێنرێت ئه‌گه‌رى دووگیانبوونى به‌رزده‌بێته‌وه‌ بۆ 9%.

حه‌بى مه‌نع دوو جۆره‌، جۆرێكیان له‌ هه‌ردوو هۆڕمۆنى ئیسترۆجین و پڕۆجستین پێكهاتووه‌. جۆره‌كه‌ى تریان ته‌نیا هۆڕمۆنى پڕۆجستینى تێدایه‌. رێژه‌ى شكستهێنانى هه‌ردوو جۆره‌كه‌ 9%یه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ژه‌مى رۆژێك بیربچێت. زۆر پێویسته‌ حه‌به‌كه‌ هه‌موو رۆژێك له‌ یه‌ك كاتى دیاریكراودا بخورێت. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌رى دابه‌زینى ئاستى هۆڕمۆنه‌كه‌ له‌ جه‌سته‌ى ئافره‌ته‌كه‌دا زیاتر ده‌بێت.

خاڵێكى دیكه‌ كه‌ پێویسته‌ ره‌چاو بكرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ستبه‌جێ دواى كۆتاییهاتنى سووڕى مانگانه‌ ده‌ستیپێبكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ردانى هێلكه‌ بوه‌ستێنێت. ئه‌گه‌ر له‌ ناوه‌ڕاستى سووڕى مانگانه‌دا ده‌ستیپێبكه‌یت ئه‌گه‌رى دووگیانبوونت هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ پێشتر به‌ رێگاى دیكه‌ مه‌نعت كردبێت.

خاڵێكى دیكه‌ش چۆنیه‌تى پاراستنى حه‌بى مه‌نعه‌، كه‌ پێویسته‌ له‌ شوێنێكى سارد و وشكدا بپارێزرێت چونكه‌ پله‌ى گه‌رماى به‌رز كاریگه‌رى حه‌به‌كه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌. پله‌ى گه‌رماى 25 پله‌ى سه‌دى زۆر گونجاوه‌ بۆ پاراستنى ئه‌م ده‌رمانه‌. له‌ حاڵه‌تى سكچوون و رشانه‌وه‌دا رێژه‌ى هه‌ڵمژینى ده‌رمانه‌كه‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌ و كاریگه‌رى  نامێنێت. جگه‌ له‌وه‌ به‌كارهێنانى هه‌ندێك ده‌رمان وه‌ك ده‌رمانى گه‌شكه‌ و ئه‌یدز و چه‌ند جۆرێكى دیكه‌ كاریگه‌رى نه‌رێنى هه‌یه‌ له‌سه‌ر سوودوه‌رگرتن له‌م ده‌رمانه‌.
 
خاڵێكى دیكه‌ كه‌ ئه‌گه‌رى دووگیانبون زیاد ده‌كات سه‌ره‌ڕاى خواردنى حه‌بى مه‌نع بریتییه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ى زۆرى خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان. حه‌بى ره‌وانیش یه‌كێكه‌ له‌و ده‌رمانانه‌ى كه‌ كاریگه‌رى حه‌بى مه‌نع كه‌مده‌كاته‌وه‌.

پێداچوونەوە: س.ن 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure