کامێرای چاودێری کارێکی قێزەونی کارمەندێکی دیلیڤەری ئاشکرادەکات

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2027‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


کامێرای چاودێری ماڵێک دیمەنێکی قیزەونی تۆمارکرد تێیدا کارمەندێکی دیلیڤەری بەبێ هیچ هۆکارێک پێش ئەوەی خواردن رادەستی کڕیارەکە بکات تفی تێ دەکات.

 
لە وڵاتی تورکیا کارمەندێکی دیلیڤەری کە بە (بۆراک ئیس) ناسراوە تف دەکاتە ئەو پیتزایەی بەدەستیەوەیەتی و وێنەی خۆی دەگرێت لەکاتی ئەنجامدانی کردەوەکە و دواتر رادەستی کڕیارەکەی دەکات.

پاش ئاشکرابوونی تاوانەکە کارمەندەکە بە بڕی 4 هەزار لیرەی تورکی (نزیکەی 675 دۆلار) سزادراو و دادوەری گشتی داوای کرد بە تۆمەتی ژەهراویکردنی خۆراک 18 ساڵ زیندانی بکرێت.

دەوترێت پاسەوانی باڵەخانەکە پاش بینینی ئەم دیمەنە ماڵەکەی ئاگادارکردووەتەوە ئەوانیش بڕیاریانداوە سکاڵای لەسەر تۆمار بکەن.


وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure