پێشكه‌شكارێكى لوبنانى له‌سه‌ر کێشەکەی ماڵى نانسی عه‌جره‌م هاته‌ ده‌نگ

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 911‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

له‌ لێدوانێكیدا بۆ به‌رنامه‌ى "ئی تی به‌عه‌ره‌بی"  تۆنی خه‌لیفه‌ى پێشكه‌شكاری به‌ناوبانگى لوبنانى  ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر دادگا سه‌لماندى كه‌ كه‌سه‌ كوژراوه‌كه‌ى ناو ماڵى نانسی عه‌جره‌مى هونه‌رمه‌ندى لوبنانى بۆ داواكردنى پاره‌ى و شایسته‌ى دارای خۆی چووەته‌ ماڵی نانسی ئه‌وا بێده‌نگ نابم. دەشڵێت: "مەگەر خوا بزانێت چی بە نانسی و پیاوەکەی دەکەم".


تۆنى خه‌لیفه‌ گله‌یى له‌ نانسی عه‌جره‌م كردووه‌ كه‌ دوای ئه‌وه‌ى هه‌وڵی داوه‌ راستیه‌كان ئاشكرا بكات له‌به‌رنامه‌كه‌یدا نانسی په‌یوه‌ندى پێوه‌ نه‌كردووه‌ و سوپاسی نه‌كردووه‌  به‌تایبه‌ت دوای دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنى كه‌ له‌گه‌ڵ باوكى كه‌سه‌ كوژراوه‌كه‌ و خێزانه‌كه‌ى كردوویه‌تى.

له‌هه‌مان كاتدا رایگه‌یاندووە  كه‌ دروست نییه‌ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ژیانى خۆی بخاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و له‌سه‌ر سته‌یجى شانۆ ده‌رده‌كه‌وێت.

تۆنى خه‌لیفه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌خنانه‌ى لێیگیراوه‌  له‌سه‌ر ئه‌و دیداره‌ى له‌گه‌ڵ خێزانى كوژراوه‌كه‌ له‌ كه‌ناڵی ئه‌لجه‌دیدی لوبنانى  ئه‌نجامیداوه‌ به‌رگری له‌خۆی كردووه‌ و ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ى هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنەوە  پرسیاری لێكردبێت و ده‌ڵێت پێش به‌رنامه‌كه‌ په‌یوه‌ندێكى بۆ هاتووه‌ ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ده‌ڵێن چه‌ند پارێزه‌رێكى خۆبه‌خش به‌رگری له‌ گه‌نجه‌ كوژراوه‌كه‌ ده‌كه‌ن کە ئەوەش راست نەبووە.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ هەینی پارێزەری کوژراوەکە ئاشکرایکرد کە پیاوەکەی نانسی عەجرەم چەندین نهێنی پشت رووداوەکەی شاردووەتەوە، بەڵام لەبەر هەستیاری کەیسەکە جارێ ناتوانن ئەو نهێنیانە ئاشکرا بکەن.

 

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure