پیاوێک مشکی زیندوو دەخوات... ڤیدیۆکەی ببینە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1369‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


هەندێ جار شێفەکان هەوڵدەدەن بە تێکەڵکردنی چەند کەرەستەیەک ژەمێکی نوێ پێکبهێنن، بەڵام هەندێ کەس ئارەزووی خواردنیان جیاوازە وەک ئەم پیاوەی لە ڤیدیۆکەدا پیشانتان دەدەین و ژەمێک مشکی زیندوو بە قاشە تەماتەوە دەخوات.

 
ماڵپەری دەیلی میرەر ڤیدیۆکەی بڵاوکردەوە و تێیدا پیاوێک بە چیلکەی نانخواردن بەچکە مشکێکی زیندوو هەڵدەگرێت و دەیکات بەناو سۆسەکەدا و دەیخوات.
هەرچەندە ئاشکرانیە ڤیدیۆکە لە کوێ تۆمارکراوە، بەڵام ئەم ژەمە خۆراکیە لە ناوچەی گوانگدۆنگ لە ڕۆژهەڵاتی چین بەناوبانگە و لە مشکی تازە لەدایکبوو پێکدێت و بە بەهارات و هەنگوین و سۆسەوە دەخورێت.

 

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure