لە پەخشی راستەوخۆدا هەواڵی مردنی دایکی پێ رادەگەیەنن... ڤیدیۆکەی ببینە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 8045‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


کچێکی ئیندۆنیزی لە پەخشی راستەوخۆی بەرنامەیەکی گۆرانی وتن دەچێتە قۆناغی داهاتوو و کاتێک پەیوەندی بە خێزانەکەیەوە دەکات تاکو هەواڵەکەیان پێ ڕابگەیەنێت پێی دەڵێن دایکی گیانی لەدەستداوە.

 
جەنەی تەمەن 14 ساڵ لە بەرنامەی "Liga Dangdut" بەشداریکرد بە هیوای ئەوەی خەڵاتی یەکەم بەدەست بهێنێت کە بڕی 28.000 پاوەنە بۆ ئەوەی لە چارەسەرکردنی دایکیدا خەرجی بکات، کاتێکیش دەچێتە قۆناغی داهاتوو لە ڕێگەی پەیوەندیەکی تەلەفۆنی دەیەوێت هەواڵەکە بەدایکی رابگەیەنێت، بەڵام خاڵی تەلەفۆنەکە هەڵدەگرێت و پێی رادەگەیەنێت دایکی چەند خولەکێک لەمەوبەر گیانی لەدەستداوە.

دواتر پێی دەڵێت: "جەنە، دایکت وتی پێویستە بەهێز و خۆڕاگربیت چونکە لەمەودوا دەبێت گرنگی بە خێزانەکەت بدەیت"، لەماوەیەکی کەمدا ڤیدیۆکە لە تویتەر بڵاوبووەوە و زیاتر لە 250.000 بینەری هەبووە.

وەرگیڕان:هیڤی فەرهاد

ب: ن.م

 

2


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure