له‌به‌ر ئه‌م مه‌ترسییانه‌ به‌قژى ته‌ڕه‌وه‌ مه‌خه‌وه‌

تەندروستی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1353‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


 خۆشتن له‌ شه‌وان و وشكنه‌كردنه‌وه‌ی قژ و خه‌وتن به‌ قژی ته‌ڕه‌وه‌، زیان له‌ ته‌ندروستی قژ و سه‌ر ده‌دات. هاوكات كۆمه‌ڵێك كێشه‌ و مه‌ترسیی دیكه‌یشى به‌ دواوه‌یه‌ كه‌ ته‌ندروستیت ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و به‌ ئاسانی قه‌ره‌بوو ناكرێنه‌وه‌.

كاتێك به‌ قژی ته‌ڕه‌وه‌ ده‌خه‌وێت، جگه‌ له‌وه‌ی تاڵه‌ موووه‌كان ده‌شكێن و ورد ده‌بن و شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو و هه‌ڵپڕوكاویان ده‌بێت، تووشى هه‌وكردنی كه‌ڕوویی ده‌بێت كه‌ خراپترین و مه‌ترسیدارترین جۆری هه‌وكردنه‌ و ته‌نانه‌ت كوشنده‌یشه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ هه‌وكردنی گوێچكه‌ی ناوه‌ڕاست زیاد ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی ناهاوسانگبوونی جه‌سته‌.

پ: ل. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure