بۆ کڕینی خانوی ژنێک رۆی بەڵام قێزەونترین کاری بەرامبەر کرد

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 4001‌ جار بینراوە
dwarozh


دوارۆژ، ئازوو محەمەد
ژنێكی 35 ساڵان بەناوی مەهسا لە تارانی پایتەختی ئێران، بە شێواوییەوە پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەكات و باس لە ئەنجامی  تاوانێكی قێزەون و رەش دەكات كە كوڕێكی گەنج لە ماڵەكەیدا ئەنجامی داوە.


ئەو ژنە دەڵێت: بڕیاری فرۆشتنی خانووەكەم دابوو، پەیام بۆ دیتنی خانووەكەمان هاتوو و  دەیویست لە ناوەوەی خانووەكەمان وێنە و فیلم بگرێت، من رێم نەداو وتم بۆ خۆم وێنەكانی بۆ دەنێرم.

بەڵام ئەو كوڕە تا ماوەیەكی زۆر پەیوەندیی پێوەدەكردم و ئازاری دەدام، بۆیە من لە هەمووشوێنێك ژمارەكەیم بلۆك كردبوو، بەڵام رۆژێك كە هاوسەرەكەم لە مالەوە نەبووە و من و منداڵە بچووكەم لە ماڵەوە بووین، لە ناكاو پەیام بە كلیل دەرگای ماڵەكەمی كردەوە و بە چەقۆ هەڕەشەی كوشتنی لێكردم ودوای ئەوی زۆری لێدام، دەستدرێژی كردە سەرم، منیش لە كاتێكدا كە ئەو بۆ خواردنەوەی ئاو چووە چێشتخانە چوومە ماڵی باوكی هاوسەرەكەم لە نهۆمی خوارەوە و پەیوەندییم بۆ پۆلیسیەوە كرد. و پەیام بەبێ ئەوەی جلەکانی لەبەر بکات هەڵات

دوای دەستگیرکردنی پەیام دانی بە تاوانەكەیدا ناو وتی، فریشتە هاوڕێیەكی نزیكی مەهسا ناچاری كردووە ئەو تاوانە ئەنجام بدات.
دوای دەستگیركردنی  پەیام و فریشتە،  پەیام بە لەسێدارەدان سزا درا و فریشتەش بە دەساڵ زیندانی بوون.

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure