تەندروسترین گۆشت بۆ مرۆڤ گۆشتی كام ئاژەڵە؟

هەمەڕەنگ :: 25/01/2020‌ :: 4962‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محەمەد
هەرچەند خواردنە بە سوودە  تەندروستەكان  لە جیهاندا كەم نین بەڵام جۆرە جیاوازەكانی گۆشت تەندروستترین و بەسوودترین خواردنەكان بۆ مرۆڤ.

پسپۆڕانی تەندروستی جەخت دەكەنەوە، لە ناو خواردنەكاندا گۆشت زۆرترین بەهای تەندروستی هەیە و بە تایبەت گۆشتی سوور.

هەموو جۆرە گۆشتەكان گەرم و تەڕ بە ئەژمار دێن، بەڵام رێژەی گەرمی و تەڕی گۆشتەكان لەگەڵ یەكدا جیاوازە و بۆ نمونە گۆشتی بزن، مەڕ، بەرخ، كەو، وشتر، ومریشك وڕووبیان لەچاو گۆشتی ئاژەڵەكانی دیكە گەرمتر و تەڕترن.

ئاژەڵ هەرچەند گەنجتر، قەڵەوتر و چالاكتر بێت گۆشتەكەی گرمتر و تەڕترە.
پسپۆرانی تەندروستی دەڵێن: گۆشتی مەڕ  تەندروستترین و بە سوودترین گۆشتە بۆ مرۆڤ، بەلام بەسوود تر لە گۆشتی مەڕ ، گۆشتی بەرخی تەمەن 6 مانگ، بە تایبەت بۆ ئەو كەسانەی چالاكی زۆرتریان هەیە.

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure