ڤیدیۆ: ژنێک لە نهۆمی نۆیەمەوە دەکەوێتە خوارەوە ببینە چی لێهاتووە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 3290‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

 

پارچە ڤیدیۆیەک ئاشکرای دەکات ژنێکی روسی لە نهۆمی نۆیەمی باڵەخانەیەکەوە دەکەوێتە خوارەوە بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج بوو هیچی لێ نایەت و وەکو ئەوەیە لە سیسەمێک کەوتبێتە خوارەوە.

 

ڤیدیۆکە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبووەتەوە و تێیدا دەردەكەوێت ژنێكی ئاسنینی تەمەن 27 ساڵان لە باڵكۆنی نهۆمی باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوندا لە روسیا دەكەوێتە خوارەوە و دەكەوێتە ناو بەفرەوە و هەڵدەستێتەوە وەك ئەوەی هیچ رووینەدابێت.

 

سەرەڕای ئەوەی بەتوندی بەر زەوی دەكەوێت و بەفرەكە بەرز دەبێتەوە بەڵام ژنەكە هەڵدەستێت و خۆی دەتەكێنێت و دەڕوات.

 

ئەو پارچە ڤیدیۆیە هەموانی تووشی شۆكـ كردووە و بە ژنە ئاسنینەكە وەسفیان كردووە و هەندێكیش دەڵێن ئەمە توندوتۆڵی ژنی روسییمان نیشاندەدات.

 

دوای ئەوەی هەستایەوە و بەهێواشی رۆیشت ژنەكە داوای یارمەتی لە دراوسێكانی دەكات بۆ ئەوەی بیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە و ئەمبوڵانسی بۆ دەهێنن.

لە ئێستادا ئەو ژنە لەنەخۆشخانەیە لە باكوری سیبریا و پزیشكەكان رایەنگەیاندووە كە تووشی هیچ شكاوییەك نەبووە. 

 

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure