دووگی ئاژەڵ و رۆنی خۆماڵی چی لە مرۆڤ دەکات؟

تەندروستی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 8656‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
دكتۆر حوسام فه‌وزى راوێژكاری نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و خوێنبه‌ره‌كان رایده‌گه‌یەنێت: دووگی ئاژه‌ڵ و رۆنى خۆماڵى  زیان به‌ته‌ندروستى ناگه‌یەنێت وه‌ك ئه‌وه‌ى دەوترێت، و زۆرێك له‌ توێژینه‌وه‌ و لێكوڵینه‌وه‌كان ئاشكرایان كردووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى  كاربۆهیدرات ده‌خۆن  زیاتر تووشی نه‌خۆشی دڵ دەبنەوە به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى رۆنى خۆماڵى و دووگی ئاژه‌ڵ به‌ شێوه‌یه‌كى هاوسه‌نگ ده‌خۆن.


دكتۆر فه‌وزى ئامۆژگاری دایكان ده‌كات كه‌ رۆنى خۆماڵى به‌كاربێنن بۆ ئاماده‌كردنى خواردن به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كى هاوسه‌نگ بێ ئه‌وه‌ى زیاده‌ڕۆیی تێدا بكه‌ن  واتا به‌كارهێنانى كه‌وچكێك بۆ دوو كه‌وچك زیاتر نەبێت لە ژەمێکدا.

ئه‌و راوێژكاره‌ى نه‌خۆشیه‌كانى دڵ ده‌ڵێت: دووگی ئاژه‌ڵ و رۆنى خۆماڵی بۆ قژ و نینۆك و چاو و پێست و هۆرمۆن و حاڵه‌تى ده‌رونى به‌سوده‌ و نابێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى چه‌وری له‌خوێندا به‌ڵام نابێت زیاده‌ڕۆیی تێدا بكرێت.

دكتۆر حوسام فه‌وزى راشیگه‌یاندووه‌ رۆنى خۆماڵى و دووگی ئاژه‌ڵ زیانى نییه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ چالاكى رۆژانه‌ و كێش و جوڵه‌ و رێژه‌ى چه‌وری له‌خوێندا هاوسه‌نگ بێت.  

پ: ن.م

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure