چەند ئامۆژگارییەک بۆ لەدایکبوانی ئەمڕۆ

بەخت :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1221‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

له‌دایكبواى ئه‌مڕۆ 24ی کانونی دووەم له‌دایكبووی ئه‌ستێره‌ى سه‌تڵن.


جاكلین عه‌قیق  پسپۆڕی فه‌له‌ك و ئه‌ستێره‌كان له‌ په‌یجى تایبه‌تى خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك باسی كه‌سایه‌تى له‌دایكبوانى ئه‌و رۆژەی كردووه‌ و ده‌ڵێت: كه‌شوهه‌وای فه‌له‌كى له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ى مانگى نوێ بۆ سه‌تڵ ده‌گۆڕێت، بەم گۆڕانكاریه‌ش هه‌لێكى باشی سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌ڕه‌خسێت و ده‌رگای نوێت بۆ ده‌كرێته‌وه‌ و له‌هه‌موو ئاسته‌كان بۆ هه‌ریه‌ك له‌ له‌دایكبوانى دوانه‌ و ته‌رازوو و سه‌تڵ هه‌ست به‌ دڵخۆشی ده‌كه‌ن.

جاكلین باسی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى له‌دایكبوانى 24ی مانگ ده‌كات و ده‌ڵێت: مێینه‌ى ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ كه‌سایه‌تییەكى یاخى هه‌یه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌ كه‌سایه‌تییه‌كانى و رێز له‌و پیاوه‌ ده‌گرێت كه‌ تایبه‌تمه‌ندى بپارێزێت و سه‌ركێشیه‌كانى قبوڵ بكات.

كه‌سایه‌تى مێینه‌ى سه‌تڵ زیره‌كن و حه‌زیان له‌سه‌ركێشییه‌ و هه‌ست به‌ ئیره‌یی ناكه‌ن و داواكاریان زۆر نییه‌.

ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ نه‌توانیت سه‌ره‌نجى رابكێشیت ئه‌وه‌ ناتوانیت ببیت به‌ خۆشه‌ویستى، مێینه‌ى سه‌تڵ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ سۆزداریه‌ ده‌خوازێت كه‌ ورده‌ ورده‌ پێده‌گات چونكه‌ زوو هۆگری كه‌س نابێت.

ب: ن.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure