به‌م هه‌نگاوانه‌ منداڵه‌ ترسنۆكه‌كه‌ت چاره‌سه‌ر بكه‌

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1838‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

ماڵپەڕی پارێنتس لە بابەتێکدا گرنگترین ئەو رێکارانەی خستووتەڕوو کە پێویستە بگیرێنەبەر بۆ نەهێشتنی ترسی منداڵ کە بریتین لە:


1. هه‌وڵ بده‌ سنورێك بۆ پاراستنى به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام له‌هه‌موو كاته‌كاندا دابنێت و زۆر نازى پێمه‌ده‌ و ئاسانكاری زۆری بۆ مه‌كه‌.
2. به‌رده‌وام هه‌وڵبده‌ هانی بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ى پشت به‌خۆی ببه‌ستێت و ته‌نها رایی خۆتى پێ بڵێ و با خۆی بڕیار بدات.
3. به‌رده‌وام هه‌وڵبده‌ له‌باره‌ى زۆربه‌ى بابه‌ته‌كانه‌وه‌ قسه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌یت و له‌ پرسە خێزانیه‌كاندا رای وه‌ربگره‌.
4. گرنگى پێبده‌ و رێزى زۆری لێبگره‌ و باسی گرنگى به‌هێزى كه‌سایه‌تى بۆ بكه‌.
5. هانی بده‌ كه‌ ئه‌و به‌هرانه‌ى حه‌زی لێیه‌تى بیانكات و رێگه‌ى پێبده‌ ئه‌و وه‌رزشه‌ بكات كه‌ حه‌زی پێده‌كات و فێری بكه‌ كتێب بخوێنێته‌وه‌.
6. به‌رده‌وام ته‌ئكیدی لێبكه‌ره‌وه‌ ئه‌و قسانه‌ى ده‌یكات جێبه‌جێیان  بكات.
7. منداڵه‌كه‌ت وا رابهێنه‌ كه‌ له‌وشه‌ى نا تێبگات بۆ ئه‌وه‌ى وا نه‌زانێت كه‌ هه‌موو شتێك به‌ئاسانى به‌رده‌ست ده‌بێت.
8. فێری هه‌ندێك جوڵه‌ى به‌رگری له‌خۆكردنى بكه‌.

ب: ن.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure