ئه‌م زه‌یتانه‌ ده‌تكه‌نه‌ خاوه‌نى پێستێكى پاك و دره‌وشاوه‌

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1108‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


پێگه‌ى بۆڵد سكای له‌ بابه‌تێكدا باسی گرنگترین ئه‌و زه‌یتانه‌ ده‌كات كه‌ بۆ ته‌ندروستى  پێست باشه‌ و رێگه‌ له‌ چرچی پێست ده‌گرێت.


زه‌یتى زه‌یتون 
زه‌یتى زه‌یتون چه‌ندین سوودى ته‌ندروستى هه‌یه‌ و ده‌توانیت پێش خه‌وتن پێستى ده‌وروبه‌ری چاوى پێ چه‌وربكه‌یت و له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا جیاوازیه‌كه‌ى ده‌بینیت.

زه‌یتى گوێز هندى 
یه‌كێكه‌ له‌ زه‌یته‌ گرنگه‌كان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كانزا و پێكهاته‌ خۆراكیه‌كان و كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر دره‌وشانه‌وه‌ى پێست و پاراستنى له‌ چرچ و لۆچیه‌كان هه‌یه‌.
 
زه‌یتى باده‌م 
زه‌یتى باده‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین زه‌یته‌ و ڤیتامین ئی تێدایه‌ كه‌ بۆ ته‌ندروستى پێست به‌سووده‌ به‌تایبه‌تى بۆ ده‌وروبه‌ری چاو و چرچییه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ى روخسار ناهێڵێت.

زه‌یتى جوجوبا 
باشترین جۆری زه‌یته‌ و بۆ دره‌وشانه‌وه‌ى پێست به‌سووده‌ و ره‌شی ژێر چاوه‌كان و چرچی له‌ناوده‌بات.  

پ: ئا.ح

ب: ن.م

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure