كوڕه‌ هونه‌رمه‌ندێك له‌ ته‌مه‌نى 29 ساڵیدا گیانى له‌ده‌ستدا

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 3554‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

كوڕه‌ ئه‌كته‌ر و كه‌سایه‌تى ته‌له‌فزیۆنى ئه‌مریكا تایله‌ر گوۆژد له‌ ته‌مه‌نى 29 ساڵیدا گیانى له‌ده‌ستدا.

میدیاكانى ئه‌و وڵاته‌ بڵاویانكرده‌وه‌، تایله‌رى ته‌مه‌ن 29 ساڵ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه‌ به‌ هۆكارێكى نادیار له‌ژێر چاودێرى پزیشكى چڕدا بووە و ئەمڕۆ گیانى له‌ده‌ستداوه‌، له‌ ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ى له‌ پزیشكى دادى نه‌خۆشخانه‌ى پامبیچه‌ له‌ ویلایه‌تى فالۆریدا.

پۆلیسى ئه‌و شاره‌ تا ئێستاش ئاماده‌ نیه‌ زانیارى ته‌واوه‌تى له‌باره‌ى كۆچى دوایی ئه‌و كوڕه‌ ئه‌كته‌ره‌ بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌ ته‌نیا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "تایله‌ر به‌هۆى خواردنى ده‌رمانى پزیشكى زۆره‌وه‌ ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌".

ئا: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure