وێنەیەکی کازم ساهر دەنگ دەداتەوە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2263‌ جار بینراوە
dwarozh
کازم ساهر و مونا مەمدوح


دواڕۆژ


لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەکی کازم ساهر و خانمە هونەرمەندی میسری (مونا مەمدوح) بڵاوبووەوە و راستەوخۆ چەند کەسێک گومانی ئەوەیانکرد پەیوەندی لە نێوانیاندا هەبێت، بەڵام خانمە هونەرمەند مونا مەمدوح لە رێگەی هەژماری ئینستاگرامەکەیەوە هەواڵەکەی بەدرۆ خستەوە.

 
ئەو وێنەیەی کازم ساهر و خانمە هونەرمەند مونا مەمدوح مانگی ئابی ساڵی پێشوو گیراوە کاتێک لە بەرشەلۆنە یەکتریان بینیوە و لەسەری نوسیبوو:"زۆر خۆشحاڵم بەوەی پاش 15 ساڵ چاوم بەتۆ کەوتەوە، بیرت دێت لە رێگەی پەیوەندیەکی تەلەفۆنی پێم وتی دایکم زۆر ئارەزووی دەنگی تۆ دەکات، هیوای تەمەن درێژی و سەرکەوتنت بۆ دەخوازم".

ئەمەش لەکاتێکدایە کازم ساهر لە کۆتایی یەکێک لە ئاهەنگەکانیدا ئاشکرایکرد بە فەرمی کچێکی تونسی مارەکردووە بەناوی (سارە) و هەرکاتێک هاوسەرگیریکرد خۆی هەواڵەکە ئاشکرا دەکات.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

ب: ن.م

 

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure