مردوویەکی تەمەن 3000 ساڵ قسە دەکات

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 5948‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


لە رووداوێکی دەگمەندا زاناکان توانیان دەنگی مۆمیایەکی میسری تەمەن 3000 ساڵ دروستبکەنەوە پاش ئەوەی چەند ئەندازیارێک بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سێ رەهەندی دەنگە ژێکانیان دروستکردەوە.

 
بەپێی رۆژنامەی ئیندپێندەنت مۆمیاکە دەنگی ژاوەژاوێکی دەرکردووە، بەڵام دەنگەکە قسە نیە بەڵکو تەنیا ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی تۆنی کەسەکە پێش مردنی چۆنبووە.

بۆ توێژینەوەکە زاناکان مۆمیایەکیان هەڵبژارد کە ناوی نسیامونە و لەسەردەمی فیرعەون رامسیسی یانزیەمدا ژیاوە و نوسەر و پیاوێکی ئاینی بووە و دەنگەکەی بۆ قسەکردن و وتنی گۆرانی لە کاتی ڕێوڕەسمە ئاینیەکاندا بەکارهێناوە.


وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure