بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکی ئابڕوبەر ژن و مێردێک دەستگیر دەکرێن

هەمەڕەنگ :: 24/01/2020‌ :: 4610‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


ئاسایشی وڵاتی کوەیت کچە مۆدیل (سارە کندری) و هاوسەرەکەی (ئەحمەد عنزی)یان دەستگیرکرد پاش ئەوەی ڤیدیۆیەکی ئابڕووبەری خۆیان بڵاوکردەوە.

 
لە ڤیدیۆکەدا ئەحمەد عنزی قژی ژنەکەی دادەهێنێت و چەند کردەوەیەکی ئابڕووبەر ئەنجام دەدات، هەربۆیە پۆلیس بە تۆمەتی ئەنجامدانی کردەوەی نابەجێ لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە دەستگیریکردن.

دەوترێت ئەم دوو هاوسەرە بە مەبەستی توڕەکردنی هەوادارانیان و دەنگدانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا ئەم کارەیانکردووە، بەڵام ئاسایش بڕیاریداوە تاکو رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە زینداندا بیانهێڵێتەوە و دواتر دادگاییان بکات.

وەرگێڕان: ه.ف

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure