چاڵێكى له‌ باخچه‌ى پشت خانوه‌كه‌ى هه‌ڵكه‌ند، به‌ڵام شۆك بوو...ببینه‌ چى دۆزییه‌وه‌

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2193‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
جۆن سیمز كه‌ هاووڵاتیه‌كى ئه‌مریكى دانیشتوى ویلایه‌تى ئه‌ریزۆنایه‌ كاتێك نه‌خشه‌ى ئه‌و خانوه‌ى دۆزیه‌وه‌ كه‌ له‌ساڵى 2015 كڕیوێتى شتێكى نهێنى له‌ حه‌وشه‌ى پشت خانوه‌كه‌ بۆ ئاشكرا بوو كه‌پێشتر نه‌یده‌زانى و چه‌ندین ساڵ به‌ نهێنى مابوه‌وه‌. 

له‌پاش ماوه‌یه‌ك له‌ كڕینى ئه‌و خانووه‌ نامه‌یه‌ك بۆ جۆن سیمز دێت له‌لایه‌ن خاوه‌نى خانوه‌كه‌وه‌ كه‌ نه‌خشه‌یه‌كى دروستكردنى خانوه‌كه‌ى تێدایه‌ و نه‌خشه‌ى ژورێك هه‌یه‌ كه‌ له‌ خانوه‌كه‌یدا نییه‌ بۆیه‌ بڕیار ده‌دات ده‌ست به‌ هه‌ڵكه‌ندنى باخچه‌ى پشت ماڵه‌كه‌ى بكات به‌پێى نه‌خشه‌كه‌.

له‌و كاته‌دا پاچه‌كه‌ى ده‌ستى به‌ر پارچه‌ ئاسنێك ده‌كه‌وێت و دواى پاككردنه‌وه‌ى ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى بۆى ده‌ركه‌وت ده‌رگایه‌كى ئاسنینى بازنه‌ییه‌ و بۆ حه‌شاره‌گه‌یه‌ك و له‌پاش ئه‌وه‌ به‌ په‌یژه‌ چووه‌ ناو كونه‌كه‌وه‌ و ژورێكى گه‌وره‌ى له‌ ژێر باخه‌كه‌دا بۆ ئاشكرابوو كه‌ خۆراك و ئاو و پێداویستى فریاگوزارى تێدابووه‌. 

 به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ئه‌و حه‌شارگه‌یه‌ مێژووى دروستكردنى بۆ شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابوردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ وه‌ك حه‌شارگه‌یه‌كى  خۆپارێزى له‌ موشه‌كى ئه‌تۆمى جه‌نگ دروستكراوه‌ كاتێك ئه‌و خانووه‌ له‌لایه‌ن ویتاكه‌ر پۆلس دروستكراوه‌ جه‌نگى سارد له‌نێوان ئه‌مریكا و روسیا هه‌بووه‌.

ئا:هـ.ق

پ: ئا.ح

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure