كوڕێك له‌دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌سه‌ر گۆڕى دایكى توشى رووداوێكى دڵته‌زێن بوو

هەمەڕەنگ :: 24/01/2020‌ :: 2658‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


كوڕێكى ئیماراتى له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌سه‌ر گۆڕى دایكى توشى رووداوێكى هاتوچۆ ده‌بێت و گیان له‌ده‌ستده‌دات.


له‌ رووداوێكى نامۆدا له‌ شارى رائس ئه‌ل-خه‌یمه‌ له‌ ئیمارات كوڕێكى گه‌نج پاش سێ مانگ له‌ كۆچى دوایی دایكى، سه‌ردانى گۆڕه‌كه‌ى كرد، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ى له‌ گۆڕستان گه‌ڕایه‌وه‌ و لە رێگەدا توشى رووداوێكى هاتوچۆى سه‌ختبوو.

میدیاكانى ئه‌و وڵاته‌ چیرۆكه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشكرایانكرد، ئه‌و كوڕه‌ گه‌نجه‌ به‌هۆى رووداوه‌كه‌وه‌ توشى برینى سه‌ختبووه‌، گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌ڵام به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كانییه‌وه‌ نه‌توانراوه‌ رزگار بكرێت و گیانى له‌ده‌ستداوه‌، له‌پاش كۆچى دوایشى له‌ته‌نیش دایكییه‌وه‌ نێژراوه‌.

ئا: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure