پێشبینی ئەستێرەکانی بەخت بۆ ئەمڕۆ

هەمەڕەنگ :: 24/01/2020‌ :: 3098‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەخت

دواڕۆژ


کاوڕ
لەگەڵ خۆشەویستەکەت دەبێتە دەمەقاڵێتان و بۆت دەردەکەوێت جیاوازی کەسایەتیتان هۆکاری ئەوەیە ماوەیەکە لە یەک دوورن، بەڵام دەتوانیت هەلێکی دیکە بدەیتە پەیوەندیەکەتان و پێکەوە هەوڵ بۆ چارەسەکرکردنی کێشەکان بدەن.
گا
ئەگەر ژیرانە بیرنەکەیتەوە رۆژەکەت لەدەست دەچیت بەهۆی چەند کێشەیەکی بێ ماناوە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری رۆژەکەت پڕ دەبێت لە رۆمانسیەت و خۆشحاڵ دەبیت بە بیستنی بیر و بۆچوونی خۆشەویستەکەت، هەروەها ئاگاداری باری داراییت بە و لەکاتی بازاڕکردندا تەنیا کەرەستە پێویستەکان بکڕە.

دووانە
ژیانی کەسایەتیت بە ئاراستەیەکی باشدا دەڕوات و برا یان خوشکە بچووکەکەت هەر کێشەیەکی هەیە یەکلایی دەبێتەوە، هەروەها ئەگەر بڕیارێکی گرنگ و ئەستەم هەیە ناتوانیت بیدەیت پرس بە کەسێکی پسپۆڕ یان هاوسەرەکەت بکە.

قرژاڵ
هەست بە ئارامی دەکەیت و دڵتخۆشە و سەبارەت بە لایەنی کەسێتیت هەواڵێکی دڵخۆشکەر دەبیستیت و رەنگە کێشە خێزانییەکەت کۆتایی بێت، هەروەها بۆی هەیە لە نیوەی دووەمی رۆژەکەدا خزمێک سەردانتان بکات.

شێر
لەسەر ئاستی خێزانی کێشەیەک هەیە، بەڵام تاکو دەمەوئێوارە یەکلایی دەبێتەوە، خۆشەویستەکەت ببەرە دەرەوە وبە باشی مامەڵەی لەگەڵ بکە و مەهێڵە بەهۆی توڕەییەکەتەوە ببێتە دەماقاڵێتان.


فەریک
باری سۆزداریت باش نیە و رەنگە بەهۆی رووبەرووبوونەوەی یەکتری کۆتایی بە پەیوەندیەکەتان بیت بەتایبەتی چونکە کاتێک باسی هاوسەرگیری دەکەیت لایەنی بەرامبەر وەک تۆ بەپەرۆش نیە و ئەنجامدانی هەر هەڵەیەکی بچووک بە لەیەکجیابوونەوەتان کۆتایی دێت.

تەرازوو
سەبارەت بە ئیش و کارەکەت ئەمڕۆ توانای تەرکیزت زۆر باشە و دەستکەوتێکی باش بەدەستدەهێنیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداریت هەلێکی گونجاوە بۆ ئەوەی خۆشەویستەکەت بەریتە دەرەوە و پێکەوە سەردانی چێشتخانەیەک بکەن کە هەردووکتان ئارەزووی پی دەکەن.

دووپشک
باری داراییت باش نیە و ئەو پڕۆژەیەی ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵیت رەنگە سەرکەوتوو نەبێت، بەڵام هیوا لەدەست مەدە و بەردەوامبە لە هەوڵدان، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری خۆشەویستی لە نێوانتاندا زیاتر گەشە دەکات تەنیا ئاگاداری شێوازی مامەڵەکردنت بە لەگەڵ خۆشەویستەکەت.

کەوان
ئەمڕۆ بەرهەمی هیلاکیەکەی ماوەی پێشووت دەخۆیت و متمانەت بەخۆت زیاتر دەبێت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری رۆژێکی تایبەتە و خۆشەویستەکەت دڵیت بۆ دەکاتەوە و باسی خۆیت بۆ دەکات.

 

گیسک
لە ناکاو چەند کۆسپێک دێتە بەردەمت، بەڵام دەبیت گەشبینانە بیربکەیتەوە تاکو بەسەریدا سەربکەویت و ئەگەر هەست بە خەمۆکی دەکەیت پەیوەندی بە هاوڕیکانتەوە بکە و پێکەوە بڕۆنە دەرەوە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری خۆسەویستەکەت کردەوەیەک ئەنجام دەدات دڵتەنگت دەکات.

 

سەتڵ
لە هەموو جۆرە گفتووگۆیەک خۆت بەدوور بگرە، ئەگەر نا شتێکی گرنگ لەدەست دەدەیت، هەروەها بەهۆی فشاری کارەکەتەوە کەمێک توڕەیت و ئەگەر ئارام نەبیتەوە رەنگە کێشەیەکی گەورە بکەوێتە نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت.

 

نەهەنگ
ماوەیەکە خۆشەویستەکەتت پشتگوێ خستووە ئەمەش توڕەی دەکات بەهۆیەوە بەڕەقی مامەڵەت لەگەڵ دەکات و تۆش دڵتەنگ دەبیت، بەڵام پێویستە بزانیت خۆشەویستەکەت دەیەوێت تەنیا راپرسی پێ بکەیت و لەهەندێک مەسەلەدا گوێ لە ئامۆژگاریەکانی بگریت.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد
ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure