رووداوێكى دڵته‌زێن روویدا...وێنه‌ ببینه‌

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 9611‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ له‌ شارۆچكه‌ى گرانتسڤیل له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ رووداوێكى نامۆدا كوڕێكى ته‌مه‌ن 16 ساڵان چوار ئه‌ندامى خێزانه‌كه‌ى كوشت.


چیرۆكى رووداوه‌كه‌ له‌لایه‌ن میدیاكانى ئه‌مریكاوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌و، كه‌ مێردمنداڵێكى ته‌مه‌ن 16 ساڵان به‌ناوى كۆلین هاین، له‌ شارۆچكه‌ى گرانتسڤیل ته‌قه‌ى هه‌ره‌مه‌كى له‌ ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دایكى و براكه‌ى و دوو خوشكه‌كه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌وڵیداوه‌ باوكیشى بكوژێت، به‌ڵام باوكى نه‌یهێشتووه‌ و چه‌كه‌كه‌ى لێ سه‌ندووه‌ته‌وه‌.

سكۆت برۆدهێد، دادوه‌رى ئه‌و ناوچه‌یه‌ى تاوانه‌كه‌ تێیدا روویداوه‌ ده‌ڵێت: "تا ئێستا خۆشمان نازانین هۆكارى ئه‌و تاوانه‌ چیه‌؟".

ناوى دایكه‌كه‌ ئه‌لیژاندارایه‌ و ته‌مه‌نى 52 ساڵه‌، كچه‌كانیش ناویان میلانى ته‌مه‌ن 12 ساڵان و ئه‌لێكسى 15 ساڵان-ە، براكه‌شیان ناوى ماسیویه‌ و ته‌مه‌نى 14 ساڵانه‌.

ئا: ئا.ح

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure