بڕوا ناکەن دوای مردنی چی لەم گەراجە کۆنەدا جێهێشتووە

هەمەڕەنگ :: 23/01/2020‌ :: 5259‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

لەدەستدانی ئەندامێکی خێزان هەمیشە شتێکی خەمناکە، بەڵام هەندێک جار ئەو کەسەی کە دەمرێت کۆمەڵێک شت دوای خۆی جێ دەهێڵێت کە دەبێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ خێزانەکەی، ئەمەش بۆ خێزانێکی بریتانی راست بوو کاتێک مامێکیان کۆچی دوایی کرد و دوای خۆی گەراجێکی کۆنی جێهێشت کە هیچ کەس بڕوای بەوە نەدەکرد کە تیایدا دۆزرایەوە.


بەپێی میدیا بریتانییەکان، دکتۆر هارۆلد کار ساڵی 2007 لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە نیوکاسل کۆچی دوایی کردووە، دوای مردنیشی دەرکەوتووە کە کار خولیای کۆکردنەوەی پارچەی ناوازەی ئۆتۆمبێلی هەبووە و ژمارەیەکی زۆری لە گەراجی ماڵەکەیدا کۆکردووەتەوە.

بەڵام بۆ ساڵانێکی زۆر، هیچ کەس گەراجەکەی نەکردووەتەوە، کاتێکیش بڕیاریان داوە بیکەنەوە، بەبینی ئۆتۆمبێلێکی Bugatti جۆری 57 SC Atalante # 57502 هەموواین تووشی شۆک بوون.

ئەوەشیان ئاشکراکردووە: دکتۆر کار ئەو ئۆتۆمبێلەی لە پەنجاکدا بە 985 پاوەن کڕیوە کە تەنیا 17 دانەی لێ دروستکراوە، بەڵام لە گەراجی ماڵەکەیدا بۆ ساڵانێکی زۆر هەڵگرتووە.

ئاماژە بەوەش دەکەن: ئێستا خێزانی دکتۆر کار ئۆتۆمبێلەکەیان لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بەبڕی 4 ملیۆن دۆلار فرۆشتووە.

 

ئا: ن.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure