ئەو گەنجەی پێشبینی مەرگی خۆی کرد... مرد

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 7625‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

نوسەرێکی میسری بەناوی "محەمەد حەسەن خەلیفە" ئەمڕۆ پێنجشەممە لەکاتی سەردانیکردنی پێشانگایەکی کتێب لە قاهیرە گیانی لەدەستدا.


بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان، ئەو نوسەرە بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لەناو پێشانگاکەدا کەوتووە و تا گەیەنراوەتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە، بەڵام ئەوەی نامۆ بووە ئەو نوسەرە لاوە رۆژێک پێش ئەوە پێشبینی مەرگی خۆی کردووە.

ماڵپەڕی ئێم ئێس ئێن لەو بارەیەوە بڵاویکردووەتەوە: ئەو نوسەرە لاوە لە پەڕەی تایبەتی خۆیەوە لە فیسبووک پێشبینی مەرگری خۆی کردووە.

ئەو نوسەرە دوێنێ چوارشەممە لە پۆستێکدا لە فەیسبووک نوسیویەتی: "هەواڵی مردنی خۆمم لەسەر دیوارەکەی بەرامبەرم نوسیوە، بۆ ئەوەی دڵنیابمەوە لەوەی لە پەڕەی یەکەمی رۆژنامەکە بە خەتێکی گەورە هەواڵەکە نوسراوە، دور لە پەڕەی کۆچکردووەکان. هێشتا بە باشی ماوەتەوە، و دەتوانێت چەند رۆژێکی دیکە لەگەڵمدا بەرگە بگرێت".

 

 

ئا: ن.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure