شه‌پۆله‌ زه‌به‌لاحه‌كان شاره‌كانى ئیسپانیا وێرانده‌كه‌ن

ژینگە :: 23/01/2020‌ :: 911‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


شاری مایوركای ئیسپانى رووبه‌ڕووى شه‌پۆلی ده‌ریایی زه‌به‌لاح بۆوه‌ له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى ئه‌و زریانه‌ى ئیپسانیا كه‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ رووى له‌و وڵاته‌ كردووه‌  و بووەته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانى 4 كه‌س و بڕینى وزه‌ى كاره‌بای 200000 هه‌زار هاوڵاتى ئه‌و وڵاته‌.


چه‌ند پارچه‌ ڤیدیۆیه‌ك دوێنێی به‌ركه‌وتنى ئه‌و شه‌پۆلانه‌ى به‌ باڵه‌خانه‌كانى نزیك  ده‌ریاكه‌وه‌  و چونە ناوه‌وه‌ى ئاو بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كانى ناوچه‌ى كالا راتجادا له‌ مایوركا ئاشكراده‌كات.

رۆژنامه‌ى ده‌یلی مه‌یل بڵاویكرده‌وه‌،  دانشتوانى ئه‌و ناوچه‌یه‌  كه‌ له‌ توسا دی مار له‌ كوستا براڤا ده‌ژین به‌ دیمه‌نى شه‌پۆل و كه‌فی ده‌ریاكه‌ خه‌به‌ریان بۆوه‌ كه‌ ئه‌و شاره‌ كۆنه‌ى داپۆشیوه‌.

یه‌كێك له‌ دانیشتوانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ كاتێك سه‌رقاڵى ڤیدیۆی ئه‌و رووداوه‌ بووه‌ كه‌ له‌رێگا بووه‌ بگه‌رێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌  له‌ناو كه‌فی ده‌ریا نوقم ده‌بێت.

پێشبینى ده‌كرێت زریانى گلوریا ببێته‌هۆی بارانى به‌خوڕ له‌ كه‌ته‌لۆنیا و  لافاو له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانى ئه‌و شاره‌ و به‌تایبه‌ت له‌ جیرونا دروست بكات.

وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت: "ئه‌و زریانه‌ ده‌گمه‌نه‌".

پ: ئا.ح 
ب: ن.م




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure