له‌رێگه‌ى شانته‌وه‌ بزانه‌ توشی شه‌كره‌ بوویت؟

تەندروستی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2568‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


توێژینه‌وه‌یه‌كى ته‌ندروستى هۆشداریده‌دات له‌باره‌ى نیشانه‌كانى به‌رزبونه‌وه‌ى ئاستى شه‌كره‌ له‌ خوێندا و ئاشكرایده‌كات: شه‌كره‌ى جۆری دوو هۆكاری به‌رهه‌منه‌هێنانى بڕی پێویستى ئه‌نسۆلینه‌ له‌ناو جه‌سته‌ى مرۆڤدا.

به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌، ئه‌نسۆلین كه‌ په‌نكریاس به‌رهه‌مى ده‌هێنێت رۆڵێكى گه‌وره‌ى هه‌یه‌ له‌ رێكخستنى ئاستى شه‌كر له‌خوێندا و ئه‌گه‌ر سیستمى به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌ى تێكبچێت ئه‌وه‌ مه‌ترسی دروستده‌كات. بۆیه‌ ده‌بێت ئاگاداری نیشانه‌كانى په‌یوه‌ندیدار به‌ به‌رزبونه‌وه‌ى ئاستى شه‌كره‌ له‌خوێندا بین بۆ ئه‌وه‌ى زوو چاره‌سه‌ر بكرێت.

یه‌كێك له‌ نیشانه‌كانى ئه‌و نه‌خۆشییه‌ ره‌قبونى شانه‌كانه‌ و به‌هۆی هه‌ڵاوسانى به‌سته‌ره‌كانى شانه‌وه‌ رووده‌دات و ره‌ق ده‌بێت. بۆیه‌ هه‌ڵاوسان و هه‌وكردنى ئه‌و به‌سته‌ره‌ چاكبوونه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى قورس ده‌كات و ده‌بێته‌هۆی په‌ككه‌وتنى كاری رۆژانه‌ ته‌نانه‌ت ناتوانرێت قۆپچه‌ى قه‌میسه‌كه‌شت دابخه‌یت.

توێژینه‌وه‌كان ئاشكرایده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ى توشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ بوون زیاتر  توشی ره‌قبونى شانه‌كان ده‌بنه‌وه‌.

دكتۆر ریچارد بیرنچتاین، پسپۆڕی نه‌خۆشی شه‌كره‌ ده‌ڵێت: "ئه‌و نیشانانه‌ بەهۆی كاریگه‌ری كۆلاجین له‌شانه‌كان رووده‌دات كه‌ ئێسك و جومگه‌كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌".

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure