زانیاری له‌باره‌ى كۆنترین چاڵ له‌ جیهاندا بزانه‌

ژینگە :: 23/01/2020‌ :: 143‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


هه‌تا ئێستا هه‌ساره‌ى زه‌وى توشى به‌ركه‌وتنى چه‌ندین هه‌ساره‌ى بچوك و نه‌یزه‌ك بووه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام گۆڕانكاری له‌سه‌ر رووی زه‌وى دروستده‌بێت كه‌متر شوێنه‌واره‌كانى ده‌بینرێت كه‌ دیارترین له‌و به‌ركه‌وتنانه‌ به‌ركه‌وتنى هه‌ساره‌یه‌كى بچوكه‌ كه‌ چاڵێكى گه‌وره‌ى له‌ ئوستورالیا دروستكردووه‌  كه‌ سه‌رچاوه‌ى ژیانه‌ له‌سه‌ر رووی زه‌وى. 


گۆڤاری ساینسی ئالێرتى زانستى بڵاویكردۆته‌وه‌، زاناكان پێیانوایه‌  ئه‌و چاڵه‌ زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ كه‌ ته‌نها جێگه‌ى كه‌وتنى هه‌ساره‌یه‌كى بچوك بێت كه‌ 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ زاناكان ئاشكرابووه‌،  كاتێك ئارون كافوسی زانای جیۆلۆجى له‌ زانكۆی كورتین له‌ ئوستورالیا به‌دواداچونى بۆ كردووه‌ و ئاشكرایكردوو كه‌ ته‌مه‌نى ئه‌و چاڵه‌ 2.229 ملیار ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌. 

پێشتر زاناكان نه‌یانزانیبوو كه‌ ئه‌مه‌ كۆنترین چاڵه‌ له‌سه‌ر رووی زه‌وى، به‌ڵام دوای ئه‌نجامدانى چه‌ندین توێژینه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك  ده‌ركه‌وت گه‌وره‌ترین و كۆنترین چاڵه‌  و ناوى یارابوبایه‌ و له‌ باكوری ئوستورالیا و روبه‌ره‌كه‌ى 70 كیلۆ مه‌تره‌.

ته‌مه‌نى ئه‌و چاڵه‌ نیو هێنده‌ى ته‌مه‌نى زه‌ویه‌ و له‌ناویدا جگه‌ له‌ گڕكانێك چه‌ندین ماده‌ى كانزای ده‌گمه‌ن و به‌ردى  تێدایه‌.

زاناكان پێیان وایه‌، كاتێك ئه‌و هه‌ساره‌ بچوكه‌ به‌ر ئه‌و به‌شه‌ كه‌وتووه‌ دوو ملیار ساڵ  له‌مه‌وبه‌ر پێده‌چێت به‌ر به‌سته‌ڵه‌ك كه‌وتبێت كه‌ بۆته‌ هۆی دروستبوونى رێژه‌یه‌كى زۆری به‌رد و خۆڵه‌مێش  و ته‌پ و تۆز وه‌ك هه‌ڵچونى گركانێكى زه‌به‌لاح.

له‌كاتى ئه‌و به‌ركه‌وتنه‌شدا رێژه‌یه‌كى زۆری ئاو كه‌ به‌هۆی توانه‌وه‌ى به‌سته‌ڵه‌كه‌كه‌وه‌ دروستبووه‌ بۆته‌ هه‌ڵم  و هه‌ڵمى ئه‌و ئاوه‌ گۆڕانكاری له‌كه‌شوهه‌وا و توانه‌وه‌ى به‌سته‌ڵه‌كى له‌ زیاتر له‌ناوچه‌یه‌كى جیهان دروستكردووه‌. 

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure