ئاگاداربن: خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌م كاتانه‌دا مه‌ترسیداره‌

تەندروستی :: 23/01/2020‌ :: 2342‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


ئاو پێویستترین و ته‌ندروستترین خواردنه‌وه‌یه‌ بو زیندوومانه‌وه‌ی جه‌سته‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌كاتی گونجاودا و به‌رێژه‌ی پێویست نه‌خورێته‌وه‌، ده‌بێته‌ مه‌ترسی و تووشبون به‌ نه‌خۆشی.

پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی هۆشداریده‌ده‌ن كه‌ خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌م كاتانه‌دا مه‌ترسیداره‌: 
- كاتێك كه‌ گه‌ده‌ به‌تاڵه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ به‌یانیاندا.
- له‌كاتی نان خواردندا و له‌ كاتژمێر پێش نانخوردن تا یه‌ك كاتژمێر دوای نانخواردن  نابێت ئاو بخۆینه‌وه‌.
- خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد به‌رێژه‌ی زۆر له‌ خه‌ودا و دوای له‌خه‌و هه‌ستان.
- خواردنه‌وی ئاوی گه‌رم دوای خواردنی سوێر و پڕ خوێ.
- دوای خواردنه‌وه‌ی میوه‌ به‌ تایبه‌ت میوه‌ ئاوداره‌كان.
- له‌ كاتی خۆشتن و دوای خۆشتن.
- خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد دوای خواردنی شیرین.
- خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد و سه‌هۆڵاو له‌ گه‌رمای زۆردا.
- دوای وه‌رزشی قورس

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure