ئاگادارى خورادنى لیمۆ به‌سرایی بن

تەندروستی :: 23/01/2020‌ :: 21654‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


لیمۆ به‌سرایی یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین و سه‌ره‌كیتیرین تامده‌ره‌كان، تامێكی مزر و خۆش ده‌دات به‌  شله‌ و خواردنه‌كان،  جگه‌ له‌وه‌ش وه‌ك فلته‌رێك چه‌وری و ئه‌سیده‌ زیانبه‌خشه‌كان جیا ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام ئایا خواردنی ئه‌م جۆره‌ لیمۆیه‌ ته‌ندروسته‌ یان ناته‌ندروست؟


پسپۆڕانی خواردن ده‌ڵێن: "لیمۆ دوای تامدانه‌وه‌ له‌ خواردنه‌كاندا، به‌تایبه‌ت شله‌ و خواردنه‌ گه‌رمه‌كان، چه‌وری و ئه‌سیده‌ چه‌وره‌كانی ئه‌و خواردن و شلانه‌ له‌ خۆی ده‌گرێت، بۆیه‌ خواردنی به‌سوود نییه‌ و به‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی چه‌وری خوێنیان به‌رزه‌ و باشتر وایه‌ له‌ خواردنه‌كاندا ده‌ربهێندرێن و نه‌خورێن".

هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری لیمۆ له‌ خواردنه‌كاندا زیاد ببێت و  ته‌ندروست تریش بێت، له‌ كاته‌ كۆتاییه‌كاندا تێكه‌ڵی خواردنه‌كان بكرێت باشتره‌.

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure