جۆرە ماسییەکی نوێ دۆزرایەوە كە لەسەر چوار پەل دەڕوات

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 155‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

 

دوای توێژینەوە و گەڕان كە ماوەی 12 ساڵ بەردەوام بووە تیمێكی نێودەوڵەتی لە زاناكان توانیان چوار جۆر ماسی قرش بدۆزنەوە كە بەپێ دەڕوات.

بێ گومان هەمووان دەزانن كە ماسی لەناو ئاودا مەلە دەكات، بەڵام چوار جۆر قرش دۆزرانەوە كە لەسەر چوار پەل دەڕۆن لە ئەندەنوسیا.

گۆڤاری ساینس ئەلیرتی زانستی ئاشكرایكرد، ئەو چوار جۆرەی ئاشكرا كراوون گەورەترین ژمارەیە كە هەتا ئێستا ئاشكرا كرابێتن.

كریستین دودجون، زانای زیندەوەرەكان لە زانكۆی كوینزلاند لە ئوستورالیا دەڵێت: درێژی ئەو قرشانە 3.3 پێیە و هیچ زیانێكیان بۆ مرۆڤ نییە و دەتوانێت بەرگەی ئەو ژینگەیە بگرێت كە تێیدا ئۆكسجین كەمە و رۆشتنیان لەسەر ئەو چوار پەلانە یارمەتیان دەدات بە باشی راوی خۆیان بكەن.

دوای ئەنجامدانی شیكاری بۆ ئەو جۆرە ماسیانە ئاشكرا بووە كە لە جۆری قرشن، بەڵام ئەوەی جێی سەرسوڕمانە  پشكنینی ترشی ناوەكیان لەگەڵ جۆری ماسییەكان هیمسلۆم كە لەكۆتای سەردەمی تەباشیری ژیاوە  لەماوەی 66 بۆ 100 ملیۆن ساڵ وەك یەكە. 

پ: ئەڤین
ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure