10 كه‌ره‌سته‌ و بابه‌تى كوشنده‌ له‌ناو ماڵدا

هەمەڕەنگ :: 22/01/2020‌ :: 622‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

1- وشككه‌ره‌وه‌ى جل
ساڵانه‌ هه‌زاران رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ماڵاندا هۆكاره‌كه‌ى ئامێرى وشككه‌ره‌وه‌ى جلوبه‌رگه‌. پێویسته‌ دڵنیابیت له‌ وشكبوونه‌وه‌ى ئامێره‌كه‌ و ناوبه‌ناو پشكنینى بۆبكرێت.

2- حه‌بى ئه‌سپرین
سیانزه‌هه‌مین هۆكارى مردن به‌هۆى ژه‌هراویبوونه‌وه‌ حه‌بى ئه‌سپرینه‌. زۆر گرنگه‌ ئه‌م ده‌رمانه‌ له‌ شوێنێك دابنرێت كه‌ ده‌ستى منداڵى نه‌گاتێ. جگه‌ له‌وه‌ ئه‌سپرین هۆكارێكى ناسراوى برینداربوون و خوێنبه‌ربوونى كۆئه‌ندامى هه‌رسه‌.

3- رووه‌كى ناوماڵ
ژماره‌یه‌كى زۆرى ئه‌و رووه‌كانه‌ى له‌ناو ماڵدا داده‌نرێن بۆ جوانى پێكهاته‌ى زیانبه‌خش دروست ده‌كه‌ن كه‌ زیانى گه‌وره‌ ده‌گه‌یه‌نن به‌ جگه‌ر و كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌ و مێشك. هه‌روه‌ها جگه‌ له‌مه‌ش به‌كارهێنانى ده‌رمان و په‌ین بۆیان بێ زیان نین بۆ ژینگه‌ى ناوماڵ.

4- پاككه‌ره‌وه‌ كیمیاوییه‌كان
جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ زیان به‌ پێست ده‌گه‌یه‌نن ماڵه‌كه‌ش پڕده‌كه‌ن له‌ هه‌واى ئالوده‌ كه‌ زیانى گه‌وره‌ به‌ كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌ ده‌گه‌یه‌نێت.

5- مه‌له‌وانگه‌
هه‌بوونى مه‌له‌وانگه‌ له‌ناو ماڵدا نیشانه‌ى كه‌شخه‌ییه‌. به‌ڵام مه‌ترسییه‌كى ته‌وقیتكراویشه‌. ته‌نیا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كاندا ساڵانه‌ نزیكه‌ى چوار هه‌زار كه‌س له‌ مه‌له‌وانگه‌ى ناوماڵدا ده‌خنكێن. پێویسته‌ له‌ دروستكردنى مه‌له‌وانگه‌ى ناوماڵدا بیر له‌ دانانى رێوشوێنى پاراستن و فریاكه‌وتن بكرێته‌وه‌.

6- سپیكه‌ره‌وه‌كان 
ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ى كه‌ به‌كارده‌هێنرێن بۆ سپیكردنه‌وه‌ى كه‌لوپه‌له‌كانى ناوماڵ ئه‌گه‌ر به‌ رێككه‌وتن بچنه‌ جه‌سته‌وه‌ ره‌نگه‌ ببنه‌ هۆى خوێنبه‌ربوونى ناوخۆ و ته‌نانه‌ت گیانله‌ده‌ستانى كه‌سه‌كه‌ش.

7- موگناتیس
قوتدانى موگناتیس به‌ رێككه‌وت بۆى هه‌یه‌ ببێته‌ هۆى كونبوون یان گیرانى ریخۆڵه‌ یان خوێنبه‌ربوونى زۆر.

8- پلیكانه‌
پلیكانه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه‌كانى ناوماڵ. ساڵانه‌ له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا سه‌دان هه‌زار برین و شكاوى به‌هۆى پلیكانه‌وه‌ رووده‌ده‌ن، كه‌ ده‌یان هه‌زاریان به‌ مردن كۆتاییان دێت. بۆ كه‌مكرنه‌وه‌ى رووداوه‌كانى پلیكانه‌ به‌ پێى په‌تى به‌سه‌ریدا بڕۆ و ده‌ست بگره‌ به‌ موحاجه‌ره‌كه‌وه‌.

9- كوره‌ى دار
ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى ستاندارد دروست نه‌كرێت كوره‌ و زۆپاى دار سه‌رچاوه‌یه‌كى خراپى گازى یه‌كه‌م ئۆكسیدى كاربۆنن كه‌ گازێكى كوشنده‌یه‌.

10- پاككه‌ره‌وه‌ى بۆیه‌ى نینۆك
ئه‌و پێكهاته‌ كیمیاویانه‌ى كه‌ به‌كارده‌هێنرێن بۆ لابردنى بۆیه‌ى نینۆك پڕمه‌ترسین. ده‌توانن برینى ده‌ره‌كیى و ناوه‌كى دروست بكه‌ن. هه‌روه‌ها بۆنێكى به‌هێزیان هه‌یه‌ كه‌ كارده‌كه‌نه‌ سه‌ر كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌.


پێداچوونەوە: س.ن 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure