ئاگاداری ئه‌م هه‌ڵانه‌ به‌ كه‌ وا له‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ده‌كات رێزت لێ نه‌گرێت

هەمەڕەنگ :: 23/01/2020‌ :: 727‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

هه‌ندێك هه‌ڵه‌ هه‌یه‌ كه‌ چه‌ند كه‌سێك ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به‌ بێ ئه‌وه‌ی پێی بزانن وایان لێ ده‌كات به‌رامبه‌ره‌كه‌یان رێزیان لێ نه‌گرێت، تۆش پێویسته‌ ئاگاداری ئه‌و هه‌ڵانه‌ بیت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ دوور بیت لێیان.

-زۆر باسی خۆت بكه‌یت
ئه‌مه‌ وا ده‌رتده‌خات كه‌سێكی زۆر خۆپه‌رستیت و ته‌نها خۆت به‌لاوه‌ گرنگه‌ و ده‌كات كه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت رقی لێت بێت و رێزت لێ نه‌گرێت و دوور بكه‌وێته‌وه‌ لێت.

-درۆكردن
بێ گومان كه‌س خه‌ڵكی درۆزنی خۆش ناوێت، خه‌ڵك ئه‌و كه‌سانه‌یان خۆشده‌وێت و رێز له‌و كه‌سانه‌ ده‌گرن كه‌ راستگۆن و ده‌توانن متمانه‌یان پێ بكه‌ن.

-دوو ڕوویی
ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌و هه‌ڵانه‌ی كه‌ یه‌كسه‌ر وات لێ ده‌كات هه‌موو رێزێك له‌ ده‌ست بده‌یت له‌ به‌رده‌م كه‌سانی دیكه‌دا، هه‌موومان رقمان له‌ كه‌سی دوو ڕووه‌ و دوور ده‌كه‌وینه‌وه‌ لێیان، بۆیه‌ ئاگاداری ئه‌م هه‌ڵه‌ گه‌وره‌یه‌ به‌.

و:كێوان
پێداچونەوە:ئەڤین

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure