ژنێك له‌به‌رهۆكارێكی سه‌یر داوای جیابوونه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات

هەمەڕەنگ :: 22/01/2020‌ :: 2062‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

ژنێكی میسری داوای جیابوونه‌وه‌ی كرد و له‌ دادگا روونیكرده‌وه‌ كه‌ هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی تیشێرتێكی له‌به‌ر ده‌كرد كه‌ ناوی خۆی و ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌ی له‌سه‌ر بوو.


ئه‌م ژنه‌ ته‌مه‌ن سی ساڵه‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێكدا كردبوو كه‌ خاوه‌نی كارگه‌یه‌كی دروستكردنی جل و به‌رگ بووه‌، پاش ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ ساڵێك پێكه‌وه‌ بوون له‌ ئێستادا داوای جیابوونه‌وه‌ی لێ ده‌كات چونكه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی تیشێرتێكی دروستكردووه‌ و كه‌ ناوی خۆی و ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌ی له‌سه‌ره‌ و زۆر كات ئه‌م تیشێرته‌ له‌به‌ر ده‌كات.

ژنه‌كه‌ ده‌ڵێت:"نه‌مزانی هاوسه‌ره‌كه‌م كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌یری هه‌یه‌ و كاری له‌و جۆره‌ ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات كچ بناسێت له‌ رێی ئه‌و تیشێرته‌یه‌وه‌".

و:كێوان

پێداچوونەوە: س.ن 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure