زیرەكترین منداڵ لە جیهان بناسە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1381‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

 

منداڵێكی مالیزی تەمەن سێ ساڵ پێشەنگی مانشێتی رۆژنامەكانی گرتووە دوای ئەوەی بووە بچوكترین ئەندامی كۆمەڵەی منسا ی بریتانی كە كۆمەڵەیەكی تایبەت بە ئاست بەرزی زیرەكییە و لقی لە 80 وڵات  لە سەراسەری جیهاندا هەیە و نزیكەی 100 هەزار ئەندامی هەیە.

 

رۆژنامەی زە ستاری مالیزی لە سەر پێگەی ئەلكترونی خۆی بڵاویكردەوە ئەو منداڵە ناوی هاریز نەزیم محەمەد حلمی نەعیمە و لەگەڵ دایك و باوكی لە بریتانیا دەژیت و لەم دوایانەدا بۆتە ئەندامی كۆمەڵە منسا لە بریتانیا دوای ئەوەی 142 پلەی بە پێی پێوەری ستانفورد بینیت بۆ زیرەكەكان بەدەست هێناوە و رێژەی 0.3% لە زیرەكەكانی جیهان وەرگرتووە.


ئەنیرا ئیسیكین و محەمەد حلمی نەعیمی دایك و باوكی منداڵكە كە ئەندازیارن  لەو بڕوایەدا نەبوون كە مناڵەكەیان ئەو ژمارەیە بەدەست بهێنێت و لەو تەمەنەدا ببێتە زیرەكترین منداڵ .


رۆژنامەی میترۆ لە سەر زاری دایكی بڵاویكردووەتەوە: ئێمە شارەزایمان زۆر نییە و كاتێك مناڵەكەمان چووەتە دایەنگا هەستمان پێكردووە.


كارمەندانی دایەنگاكە بە دایك و باوكی منداڵەكەیان وتووە بەراورد بە منداڵەكانی تر زۆر زیرەكە و لەو ماوەیەی كە چووەتە دایەنگە توانیویەتی چەندین كتێب بخوێنێتەوە.


دایكی منداڵە تەمەن سێ ساڵانەكە دەڵێت كە كوڕەكەی حەزی لەناو ئاو و وێنە كێشان و گۆرانی وتن هەیە و هەموو رەفتارەكانی وەك منداڵێكی ئاسایی هاو تەمەنیەتی و دەڵێت حەز دەكات پرسیار بكات و باسی بۆشایی ئاسمان و ژمارەكان دەكات و حەزی بە خوێندنەوەی كتێب هەیە.


دایك و باوكی ئەو منداڵە هیوادارن ئەمە هەنگاوی یەكەمی منداڵەكەیان بێت و بەرەو هەنگاو و كاری باشتر هەنگاو بنێت.


ئینیرا دەشڵێت ئەمە جێی سەرسوڕمانە و لەو بڕوایەداین كە متمانەی پێدەبەخشێت بۆ ئەوەی بتوانێت باشتر خزمەتی كۆمەڵگاكەی بكات لە داهاتودا.  

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure