تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی درایە پاڵ ئەم هونەرمەندە لاوە

هەمەڕەنگ :: 22/01/2020‌ :: 10295‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

ژووری لێكوڵینەوەی دادگای تێهەڵچونەوەی پاریسی پایتەختی فەرەنسا جارێكی تر بڕیاریدا  سەعد مجەردەی ئەستێرە و هونەرمەندی بەناوبانگی مەغربی رەوانەی ژووری تاوانەكانی سەر بە دادگاكە بەتۆمەتی دەست درێژیكردنە سەر  كچێكی گەنجی فەرەنسی بكاتەوە.

 
پێگەی لو باریزیانی فەرەنسی بڵاویكردەوە دادگای تێهەڵچونەوەی پاریس بڕیاری دادوەری لێكوڵینەوەی لە مانگی چواری رابردوو رەتكردەوە و جارێكی تر ئەو دۆسەیەی لە خانەی دەست درێژی سێكسی و توندوتیژی سێكسی وەسف كردووە.
بۆیە خاوەنی گۆرانی "انت موعەلمی" رەوانەی ژووری تاوانەكانی دادگای تێهەڵچونەوە كردووە.
رۆژنامە فەرەنسیەكە لەسەر زاری پارێزەری لورا بریول ی تەمەن 23 ساڵی قوربانی بڵاویكردەوە  ئێمە بەو بڕیارە رازین و ژوری لێكۆڵینەوە دەستی بەخوێندنەوە و شیكاری وردی راستیەكان كردووە و بۆی روون بۆتەوە ئەوەی روویداوە دەست درێژییە و بەتاوان هەژمار دەكرێت.

پێشتر دادوەری فەرەنسا تۆمەتی دەست درێژیكردنی بەسەر سەعد مجەرد لە ئۆكتۆبەری ساڵی 2016 ەوە سەپاندوە دوای ئەوەی بریول رایگەیاند كە سەعەد لە ژوری ئۆتێلێكی پاریس پێش ئاهەنگەكەی دەست درێژی سێكسی كردۆتە سەر.
دوای ئەوەی لە گرتوخانە مایەوە و بەشێوەیەكی كاتی ئازاد كرا وفەرەنسا بڕیاریدا  لەژێر چاودێری دابنرێت سەعەد دووبارە گەڕایەوە بۆ ئەنجامدانی ئاهەنگەكانی كە جەماوەر و هەوادارێكی زۆر تێیدا ئامادەبوون. 

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure