سوودە سەرسووڕهێنەرەكانی خواردنی توێکڵی هێلكە بزانە

تەندروستی :: 23/01/2020‌ :: 1674‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێی توێژەرانی تەندروستی ئەمریكی لەسەر توێكڵی هێلكە ئاشكرای كردووە،  جگە لەوەی هێلكەی یەكێك لەسەرچاوە باشەكانی پرۆتینە، بەڵام توێكڵەكەشی كۆمەڵێك سوودی هەیە  و تەنانەت بەسوودتریشە  لە سپێنە و زەردێنەی هێلكە كە بریتین لە: 

 

-خواردنی توێكڵی  هێلكە لە كاتی شكانی ئێسكدا، رەوتی چاكبوونەوەی ئیسكەكان خێرا دەكات و گەشەی ئێسكیش بە هێز دەكات.  
- توێكڵە هێلكە گەشەی ئێسكە نوێیەكان زیاد دەكات  و ئێسكە زیانگەیشتووەكانیش چاكدەكاتەوە.
-پێكهاتەی سەرەكی  توێكڵی هێلكە كاربوناتی كالسیۆمە و لە تێكەڵكردنی لەگەڵ هایدرۆجێل، دەبێتە مادەیەكی بە سوود بۆ زیادكردنی گەشە و بەهێزكردنی ئیسكەكان.
 -خواردنی توێكڵی هێلكە بۆ پێست و چارەسەری كێشەكانی پێست و بۆ بەهێزكردنی قژ بەسوودە . ئەو توێژەرانە پێشنیار دەكەن باشتر وایە، هێلكە بە كوڵاوی بخورێت بۆ ئەوەی بتوانن سوود لە هەردوو بەشی ناوە و دەرەوەی ببینن و هەروەهاش دەكرێت توێكڵەكەی بهاڕن و لە ئاو و  شیردا بیخۆنەوە.

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure