لەبیریچوو جامی ئۆتۆمبێلەکەی دابخات بزانە رۆژی داهاتوو چی روویدا

هەمەڕەنگ :: 22/01/2020‌ :: 5041‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆی ژنێکی کەنەدیان بڵاوکردەوە کە لەبیریچووە جامی ئۆتۆمبێلەکەی دابخات و رۆژی داهاتوو بەفر ناو ئۆتۆمبیلەکەی داپۆشیبوو و نەیدەتوانی بە ئاسانی لەناویدا دابنیشێت.

 
ژنەکە خەڵکی کەرتی (نیوفاوندلاند) و لە ڤیدیۆکەدا لەبەردەم ئۆتۆمبێلەکەیدا وەستاوە و روونیدەکاتەوە شەوی پێشوو لەکاتی پارککردنیدا لەبیریچووە جامەکە دابخات و لە ئەنجامدا بەفر چووەتە ناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە.
بۆ پێکەنین ژنەکە هەوڵدەدات لە ئۆتۆمبیلەکەدا دابنیشێت و دواتر بە کچەکەی دەڵێت ئامادەیت بڕۆین ئەویش پێدەکەنێت، لە بنچینەدا ڤیدیۆکە لە تویتەر بڵاوبووەتەوە و لە ماوەیەکی کەمدا بینەرێکی زۆری هەبووە.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure