بۆچی لەمانگی یەكدا هەست بە دڵتەنگی دەكەین هۆكارەكەی بزانە؟

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 322‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

پێگەی ئینساید ئیدیشن باسی لەوە كردووە مرۆڤ لە مانگی یەكدا زیاتر توشی دڵتەنگی دەبێتەوە لەكاتێكدا خەڵكی بەگشتی لە كانونی یەكەم بەهۆی ئاهەنگەكانی سەری ساڵ و جەژنەكان دڵخۆشن، بەڵام لە كانونی دووەم گۆڕانكاری بەسەر هەستەكانیاندا دێت ئەو گۆڕانكاریەش بەهۆی كەش و هەوا و كێشەی مادی و داراییەوە روودەدات.

ئامارەكان ئاشكرای دەكەن ئەمریكیەكان بەهۆی بازاڕكردن لە جەژنەكانی سەری ساڵدا بەلایەنی كەمەوە  1300 دۆلار قەرزدار دەبنەوە و خۆیان لە كەمبونەوەی  داهاتی كارتی بیمەكان و دڵنیایی دەبنەوە لەكانونی دووەمدا .

ئارون ئیبرسون گەورە پەیامنێری دارایی و ئابوری سی ئێن بی سی رایدەگەیەنێت:  زۆربەی ئەو كەسانە دەڵێن دەتوانین لە مانگی سێدا ئەو قەرزانە بدەینەوە  و زۆربەیان بەلایانەوە باشترە كە لەرێگەی كارتی دڵنیایەوە ئەو كارە بكەن كە دەگاتە 5 ساڵ و بەرێژەی 600 دۆلار قازانج دەچێتە سەری.

بەڵام تەنها پارە نییە كە مرۆڤ وا لێدەكات توشی دڵتەنگی بێت، بەڵكو ئەو مانگە  روبەروی گۆڕانكاری سۆزداری وەرزی دەبنەوە كە كێشەیەكی مەزاجییە و لەگەڵ گۆڕینی وەرزەكان رودەدات كە لە پایز دەست پێدەكات و لە زستان بەردەوام دەبێت و هەتا بەهار دەخایەنێت.

دكتۆرە ویندی ووڵش دەڵێت: كەمی روناكی هۆكارە بۆ ئەوەی مرۆڤ توشی دڵتەنگی بێت و لەگەڵ هاتن هەفتەی سێیەمی كانونی دووەم هەستی دڵتەنگی و نائومێدی زیاتر دەبێت و لە ئێستادا باسی سێ هەفتەی یەكەمی ساڵی نوێ دەكەین كە زۆر لە هاوڵاتییان بەدەست كێشەی داراییەوە دەناڵێنن .

وڵش راشیدەگەێنێت، بە ئەنجامدانی وەرزش و پاشەكەوتكردنی پارە پێش جەژنە و بۆنەكان دەتوانرێت روو بەرووی ئەو هەستە ببینەوە . 

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure