ئەو ڤیتامینانەی روخسارت جوان و سەرنجڕاكێش دەكەن

هەمەڕەنگ :: 22/01/2020‌ :: 1364‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محەمەد 


ئەگەر بەراستی گرنگی بە جوانی تەندروستی پێست، قژ و نینۆكەكان دەدەیت، پێویستە ئەم ڤیتامینانە بخۆی كە بە ڤیتامینی جوانی ناسراون.


-ڤیتامین(A) رێ لە چرچ و لۆچ بوونی و وشك بووەنەوەی پێست دەگرێت و پێست نەرم و شێدار دەكات،  ماندوویەتی پێست چارەسەر دەكات و هەوروەهاش رێگری دەكات لە رزین، نەرمبوونەوە و پووكانەوەی ددانەكان، ئێسك و نینۆكەكان، وكاریگەری كاڵسیۆم و فۆسقۆر لە جەستەدا زیادتر دەكات.


-ڤیتامینەكانی گرووپی (B) دەبنە هۆی روونی و دەروشابوونی پێست، و كاریگەرییەكانی دڵەڕاوكێ لەسەر پێست ناهێڵێن.


-ڤیتامین (C) لە تێكەڵ بوونی لەگەڵ پرۆتین دەبێتە  هۆی دروستبوونەوە و پاراستنی  كۆلاجین(ئەو پرۆتینەی دەبێتە هۆی توند و توڵی و گەنج مانەوەی پێست)، چەوری پێست هاوسەنگ دەكات و هەروەهاش رێ لە وشكی پێست  و خوێنبەربوونی پووكەكان دەگرێت. 


-ڤیتامین (D)یەكێك لە گرنگترین ڤیتامینەكانە بۆ پێست كە لە رێی تێشك خۆر و ماسی چەوەرە و تواوكەرە خواردنییەكان دابین دەبێت
-ڤیتامین (E) رێ لە شلبوونەوەی ماسوڵكەكانی روخسار وداكەوتنیان دەگرێت و هەورهاش رێ بە دروستبوونی چرچ و لۆچی، وشكی پێست و رووتانەوەی قژ و  كرێشی سەر نادات.
پێداچونەوە:ئەڤین

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure