پێش ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەیان دایکی بوک و باوکی زاوا عاشقی یەک بوون، بزانە چی روویدا

هەمەڕەنگ :: 22/01/2020‌ :: 3249‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


بەدرێژایی ساڵێک بوک و زاوایەک پلانیان بۆ ئاهەنگەکەیان داڕێشت تاکو بەجوانترین شیوە بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی باوکی زاوا و دایکی بوکێ دڵخۆشیەکەیان کۆتایی هات.

 
باوکی زاوا بزنسمانێکی تەمەن 48 ساڵە و دایکی بوکێ ژنێکی تەمەن 46 ساڵە و لە رۆژی 10ی کانوونی دووەمەوە دیارنەماون، تاکو دەرکەوت دایک و باوکەکە لە منداڵەیەوە یەکتریان ناسیوە و لە ناوچەی کاتارغام دراوسێی یەکبوون و چیرۆکێکی خۆشەویستی لەنێوانیاندابووەدا، بەڵام لەیەکجیابوونەتەوە و دواتر بەهۆی منداڵەکانیانەوە یەکتریان بینیوەتەوە.
بەهۆی ئەم رووداوەوە بوک و زاوا ئاهەنگەکەیان هەڵوەشاندەوە و لە ئێستادا پۆلیس بەدوای دایک و باوکەکەدا دەگەڕێت.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure