باشترین ماسكەكانی پێست بۆ وەرزی سەرما

تەندروستی :: 22/01/2020‌ :: 696‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

لە وەرزی زستاندا بەهۆی سەرما و كەم خواردنەوەی شلەمەنیەوە پێست وشك دەبێتەوە، بۆیە دەبێت لە رێگەی بەكارهێنانی ماسكی هەفتانەوە زیاتر  گرنگی بە پێست بدرێت و شێدار بكرێتەوە و قەرەبوی ئەو شلەمەنیە بكرێتەوە.

پێگەی بۆڵد سكای لە بابەتێكدا باسی ماسكێكی بەسود دەكات بۆ پێستی وشك لە زستاندا كە دەتوانرێت لەرێگەیانەوە پێست شێدار بكرێتەوە.

ئەم ماسكانە پێك هاتووە لە: 

-یەك كەوچك خومرە لەناو دوو كەوچك ئاوی شلەوتێن بتوێنەرەوە 
-  یەك كەوچكی بچوك هەنگوین 
- نیو كەوچكی گەورەی زەیتی زەیتون 
 -یەك كەوچكی بچوك لە سركەی سێو 
 -نیو كەوچك ئارد 
چۆنیەتی ئامادەكردنی 
خومرە و هەنگوینەكە تێكەڵ بكە و دواتر زەیتی زەیتونەكە و سركەی سێوەكە لەگەڵ ئاردەكە تێكەڵ بكە هەتا دەبێتە هەویر.

پێستت بە ئاوی شلەتێن و سابون پاك بكەرەوە وشكی بكەرەوە و دواتر پێكهاتەكە وەك ماسكێك بدە لە پێستی روخسارت و بۆ ماوەی 30 خولەك پێوەی بهێڵەرەوە و دواتر ماسكەكە بەئاوی شلەتێن بشۆ .  

پێداچونەوە:ئەڤین

ب: پەری

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure