پاش بینینی بوکێ بەم شێوەیە کاردانەوەی زاوا بەم جۆرەبوو

هەمەڕەنگ :: 22/01/2020‌ :: 7759‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


کچێکی میسری هەرگیز لەو باوەڕەدانەبوو وێنەکانی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەبێتەوە و بەهۆیەوە دەستگیرانەکەی لێی جیادەبێتەوە.

 
هەدیر محەمەدی ناسراو بە (زلابیا) لە رۆژی دەستگیرانیەکەیدا ساڵۆنەکەی ماکیاژێکی ناشرینی بۆ دەکات، دواتر چەند کەسێک وێنە و ڤیدیۆی دەگرن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوی دەکەنەوە، لەئەنجامدا چەندین کۆمێنتی ناشرین و قسەی رەقی بۆهات و دەستگیرانەکەی لێی جیابووەوە.

بەڵام ژیانی زلابیا گۆڕا پاش ئەوەی سێ پسپۆری بواری ماکیاژ بڕیاریاندا یارمەتی بدەن جوانیە راستەقینەکەی دەربخات، بۆ ئەم مەبەستە بۆ دووەم جار وێنەکەیان بڵاوکردەوە ئەمجارەیان بەمەبەستی بێدەنگکردنی خەڵکی.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure