لە رووداوێکى هاتووچۆدا 12 کەس گیانیان لەدەستدا و 46 کەسى دیکەش بریندار بوون

هەمەڕەنگ :: 21/01/2020‌ :: 1866‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


پێکدادانى دوو پاس رووداوێکى دڵتەزێنى لێدەکەوێتەوە و بەوهۆیەوە 12 کەس گیان لەدەستدەدەن و 46 کەسى دیکەش بریندار دەبن کە هەندێکیان ژیانیان لە مەترسیدایە.

 

لەوبارەیەوە تەلەفزیۆنى رەسمى جەزائیر ئاشکرایدەکات، کە ئەو دوو پاسە بە تیژڕەوییەوە پێشبڕکێیان کردووە و لە ئاکامدا لەسەر رێگاى ستێف و رەقڵە پێکدادان لە نێوانیان دروست بووە و لەو رووداوەدا  12 کەس گیانی لەدەستداوە و 46 کەسى دیکەش بە بریندارى گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، کە هەندێکیان برینەکانیان قورسە و ژیانیان لە مەرسیدایە.
وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure