نوێترین دەرکەوتنی خانمە هونەرمەندی میسری نەبیلە عوبێد لە ساڵیادی لەدایکبوونیدا

هەمەڕەنگ :: 21/01/2020‌ :: 1642‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

ئەمڕۆ جەژنی لەدایكبونی هونەرمەندی میسری نەبیلە عوبید بوو تەمەنی بوو بە 75 ساڵ بەڵام سەرەڕای ئەو تەمەنەی هێشتا نەبیلە پارێزگاری لە رێكی لەش ولار و جوانی خۆی كردووە و بەردەوام جێی سەرەنجی دەوروبەر بووە لە شوێنە گشتی و بۆنەكاندا.

نەبیلە عوبێد بەردەوام رێك پۆشە و لەگەڵ مۆدەی سەردەمدا خۆی دەگونجێنێت و ئەو جل و بەرگانە هەڵدەبژێرێت كە گەنجتر و جوانتر دەریدەخەن.

نەبیلە عوبێد لەجل پۆشیندا ئەو عەزیانە هەڵدەبژێرێت كە رێكی لەش و لاری دەردەخات و لە قوماشە گرانبەهاكانن و زیاتر جوانی دەردەخات.

نەبیلە عوبێد دانانی قژ و مەکیاژەکەی وا رێكدەخات كە لەگەڵ روخساری بگونجێت و ئیكسسواراتەكان و خشڵە سەردەمی و مۆدێرنەكان هەڵدەبژێرێت كە لەگەڵ دەركەوتنیدا دەگونجێن. 

پ: پەری

ب: ر.ف

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure