پیاوێک لەناو هۆڵى دادگا خۆشکەکەى خۆى بە چەقۆ کوشت

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 4878‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


پیاوێکى یەمەنى لەکاتى دادگایی کردنى خوشکەکەى و سەرقاڵ بوونى دادوەر بە کێشەکەیەوە دەرفەت وەردەگرێت و لەناو هۆڵى دادگا بە چەقۆیەک خوشکەکەى دەکوژێت، بەڵام ئەوەى سەیرە ئەو پیاوە بێئەوەى تاوانبار بکرێت ئەو دادگایە جێدەهێڵێت.

خوشکى ئەو تاوانبارە ناوى سەمیحە ئەلئەسەدییە و پێشتر سکاڵایەکى دژى باوکى بەرزکردۆتەوە و بەوە تاوانبارى کردوە، کە دواى جیابوونەوەى لە مێردى پێشووى ویستویەتى هاوسەرگیرى لەگەڵ کەسێکى دیکەدا بکات، بەڵام باوکى رازى نەبووە و گومانى لەو پەیوەندییە هەبووە.

دواى دەستپێکردنى دانیشتنى دادگا براکەى دەرفەتى وەردەگرێت و لە پێش چاوى دادوەر بە چەقۆ خوشکەکەى دەکوژێت، بەڵام ئەوەى سەیرە بە پێی یاساى یەمەنى ئەگەر کەسوکارى هەر کوژراوێک لە بکوژەکەى خۆش بن, ئەو کات کەسەکە سزا نادرێت و کەس بۆى نییە دەستگیرى بکات و لەسەر رۆشنایی ئەو یاسایە، باوکى ئەو ژنە دەستخۆشى لە کوڕەکەى کردوە بۆ ئەو کارەى کردوەیەتى، بۆیە دادوەر ناچار هیچ رێکارێکى یاسایى بۆ دەستگیرکردنى ئەو کوڕە وەرنەگرتووە.


وە: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure