دوای 6 ساڵ له‌ دیارنه‌مانى ته‌رمه‌كه‌ى دۆزرایه‌وه‌

هەمەڕەنگ :: 22/01/2020‌ :: 1814‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


به‌رپرسانى ویلایه‌تى نیو جرسی ئه‌مریكا ته‌رمى ژنێكى 46 ساڵیان له‌ناو ئۆتۆمبێلێكى تێكشكاوى نوقم بوو له‌ناو رووباردا دوای شه‌ش ساڵ له‌دیارنه‌مانى  دۆزیه‌وه‌.


رۆژنامه‌ى ده‌یلی مه‌یلی بریتانى بڵاویكرده‌وه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ناو ئاوی رووباره‌كه‌دا هێنراوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و ته‌رمه‌كه‌ ده‌رهێنراوه‌ كه‌ ناوى فانیسا سمولووده‌ و خه‌ڵكى شارۆچكه‌ى بیر لینجتونه‌ له‌ نیو جرسی و له‌ ساڵى 2014ه‌وه‌ دیار نه‌ماوه‌.

ته‌رمى ئه‌و ژنه‌ به‌ڕێكه‌وت له‌ لایه‌ن چه‌ند غه‌واسێكه‌وه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ كاتێك سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى به‌ربه‌ستى ئاوه‌كه‌ بوون  له‌ قوڵایی رووباره‌كه‌ كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕێڕه‌و و جوڵانه‌وه‌ى ده‌ریایی هه‌بووه‌.

هه‌تا ئێستا پۆلیس هۆكاری گیان له‌دستدانى ئه‌و ژنه‌ى ئاشكرا نه‌كردوو ته‌نها رایگه‌یاندوو: هیچ گومانێكى تاوانكاری نییه‌.

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ باسی له‌وه‌ كردووه‌، پێش دیارنه‌مانى ئه‌و ژنه‌ له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا بووه‌ له‌ شاری شیری هیل و هاوسه‌ره‌كه‌شی له‌گه‌ڵی دابووه‌، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ى دابه‌زیوه‌ و كاتێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى نه‌بینیووه‌.

رۆژنامه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌، سموولود كێشه‌ى ده‌روونى هه‌بووه‌، به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه‌ بۆچى ئۆتۆمبیله‌كه‌ى له‌ناو رووباره‌كه‌دا بووه‌. 

پ: ئا.ح

بڵاوکردنەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure