خۆشه‌ویسته‌ ئێرانیه‌كه‌ى دونیا جه‌هانبه‌خت هه‌مووانى شۆك كردووه‌...وێنه‌ ببینه‌

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 9594‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


دونیا جه‌هانبه‌خت كچه‌ مۆدێلى شۆخوشه‌نگى ئێران له‌ ئێستادا له‌گه‌ڵ راپه‌رى ناسراوی ئێرانی ئه‌میر تەتەلوو، له‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیدایه‌ و به‌رده‌وام گرته‌ی ڤیدیۆی خۆیان به‌یه‌كه‌وه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.


دونیا له‌ ئێستادا په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستى له‌گه‌ڵ كوڕه‌ هونه‌رمه‌ندى فارس ئه‌میر تەتەلوو داناوه‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كوڕه‌ هونه‌رمه‌نده‌ دیاره‌كانى فاس، هه‌ربۆیه‌ زۆرینه‌ى هه‌واداره‌كانى ئه‌م خانمه‌ نمایشكاره‌ شۆكبوونى خۆیان به‌م په‌یوه‌ندییه‌ى دونیا و تەتەلوو ده‌ربڕیووه‌، چونكه‌ زۆرترین جیاوازى له‌نێوان ئه‌م دوو كه‌سایه‌تیه‌دا هه‌یه‌ و له‌ رابووردووشدا شه‌ڕێكى به‌رده‌وام له‌ سۆشیاڵ میدیا له‌نێوانیاندا هه‌بووه‌.

دونیا  پێشتر هه‌میشه‌ له‌ ڤیدیۆكانیدا ده‌گریا و خۆی به‌ ئاشقێكی خیانه‌تلێكراو ده‌رده‌خست،  ته‌نانه‌ت له‌ یه‌كێك له‌  ڤیدیۆكانیشیدا هه‌وڵی خۆكوشتنی دا، ئه‌و گرته‌یه‌ هه‌رایه‌كی زۆری نایه‌وه‌ دواییش به‌هۆی وێنه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كانی، ناوبانگێكی زۆری په‌یداكرد له‌ ئێستاشدا زیاتر له‌ حه‌وت ملیۆن فۆڵۆوه‌رزى هه‌یه‌ له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستگرام.

دونیا جه‌هانبه‌خت له‌ ساڵی 1989 له‌ شاری تاران له‌دایكبووه‌، له‌ ئێستادا له‌ ئه‌مریكا ده‌ژى و ئه‌میر تەتەلووش له‌ ساڵی 1983 له‌ تارن له‌دایكبووه‌ و بورای میوزیكی به‌ ستایلی راپ ده‌ستپێكردووه‌، تائێستا چه‌ندین جار به‌هۆی گۆرانییه‌كانی ده‌ستگیركراوه‌.

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure