كۆمه‌ڵێك به‌راز خاوه‌نه‌كه‌یان ده‌خۆن

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1633‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

له‌ كیڵگه‌یه‌كی پۆڵه‌ندی لاشه‌ی مردووی پیاوێكی 72 ساڵ ده‌دۆزرێته‌وه‌ كه‌ زۆربه‌ی  زۆری جه‌سته‌ی خورابوو له‌لایه‌ن ئه‌و به‌رازانه‌ی به‌خێوی ده‌كردن.


دراوسێكانی پاشماوه‌ی لاشه‌ی مردووی پیاوه‌ جووتیاره‌كه‌یان دۆزیه‌وه‌ چه‌ند رۆژێك پاش ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌ هیچ ده‌نگی نه‌بوو و بێ سه‌ر و شوێن بوو، تاوه‌كو ئێستا دیار نییه‌ هۆكاری مردنی پیاوه‌كه‌ چی بووه‌، به‌ڵام ئه‌و به‌رازانه‌ی كه‌ به‌خێوی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی گۆشته‌كانیان بفرۆشێت زۆربه‌ی شانه‌ نه‌رمه‌كانی پیاوه‌كه‌یان خواردبوو.

وا داده‌نرێت كه‌ پیاوه‌كه‌ جه‌ڵته‌ی دڵ لێی دابێت له‌و كاته‌ی سه‌رقاڵی خواردن پێدان بوو به‌ به‌رازه‌كان، هه‌روه‌ها به‌رازه‌كانیش به‌ سه‌ربه‌ستی به‌ كێڵگه‌كه‌دا ده‌هاتن و ده‌چوون و له‌ ناو شوێنێ داخراودا نه‌بوون.

و:كێوان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure