وێنه‌: قرشێك له‌ شه‌قامه‌كاندا مه‌له‌ ده‌كات!

ژینگە :: 20/01/2020‌ :: 816‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


ئه‌و شه‌پۆله‌ بارانه‌ زۆره‌ى كه‌ چه‌ندین ناوچه‌ى ئوسترالیاى گرتووه‌ته‌وه‌ و لافاوێكى گه‌وره‌ى له‌ شه‌قامه‌كاندا دروستكردووه‌، بووته‌ جێى سه‌رنجى دانیشتوانى ئه‌و ناوچانه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ هێشتا ئاگرى تۆقێنه‌رى دارستان و جه‌نگه‌ڵه‌كانى وڵاته‌كه‌یان به‌ته‌واوى كۆنترۆڵ نه‌كراوه‌.


یه‌كێك له‌و حاڵه‌ته‌ سه‌یر و ده‌گمه‌نانه‌ى كه‌ له‌ ناو لافاوى شه‌قامه‌كانى شارى (گۆڵد كۆست)دا بینراوه‌، دیمه‌نى مه‌له‌كردنى ماسییه‌كى جۆرى قرش بووه‌.


دانیشتوویه‌كى گه‌ڕه‌كى پۆرلى هیدز فرسه‌تى هێناوه‌ و چه‌ند وێنه‌یه‌كى قرش-ه‌كه‌ى چركاندووه‌ و له‌ فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بووه‌ته‌ جێى سه‌رنجى خه‌ڵكانێكى زۆر.

 


ئا: ل. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure