بۆیەکەم جار هاوسەرەکەی نانسی لەسەر رووداوی کوشتنەکە بێدەنگی شکاند

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 8449‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ
فادی هاشم هاوسەری نانسی عەجرەم خانمه‌ گۆرانیبێژى به‌ناوبانگى لوبنانی بۆ یەکەم جار دوای روودانی کوشتنی "دزەکە"ی هاتبووە ماڵەکەیانەوە هاتە دەنگ و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام ئەم پۆستەی بڵاوکردەوە.

 
فادی هاشم پشتی بە وتەیەکی" جین رۆلینگ" نوسەری زنجیرە چیرۆکی هاری پۆرتەر بەستووە کە ئەمەیە:" ئەی پیاوی غەریبە کاتێک دێیتە ماڵیکەوە ئاگاداربە، پێویستە ئۆباڵی هەڵەکەت بخەیتە ئەستۆت، ئەوەی بیەوێت بەبێ ماندووبوون دەستکەوتی هەبێت، بێگومان دەبێت باجەکەی وەربگرێت، ئەی دز ئەگەر رۆژێک لە رۆژان ویستت سامانێک بەدەست بهێنیت کە هی خۆت نییە، ئاگاداربە ئەوەی چاوەڕوانتە لە سامان گرنگترە".

پۆستەکەی فادی هاشم لایک و کۆمێنتێکی زۆری بۆچووە و هەندێک لە هەوادارەکانی دەستخۆشییان لێکردوە و بە پاڵەوان ناویان بردوە کە توانیویەتی خێزانەکەی رزگار بکات.
و: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure